بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: ناڕەزایەتیەکان لە ئێران بۆ هێرشی تیرۆریستی و هێرشی چەکدارانە بۆ سەر خەڵکی سڤیل و هێزی پارێزەری ئاسایش گۆڕدرا.
ناوبراو وتیشی: وڵاتەکەم مافی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی بۆ ئێرانیەکان ئامادە کردووە، بەڵام ناڕەزایەتیەکان بۆ شەپۆلێک لە توندوتیژی رێکخراو گۆڕدرا.
هەروەها درێژەی دا: ئێمە ئەو کۆبوونەوە بەپەلە بە فەرمی ناناسین و هەر جۆرە بڕیاریکیش کە تێیدا بدرێت بە نایاسایی دەنوسین، ئێمە هەندێک ڕێکاری سەربەخۆمان بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە هەیە.
Your Comment